کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی راپەڕین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
2023-05-16
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەڕێز پ. ی .د . خاتوو پەیمان رەمەزان، سەرۆکی زانکۆی راپەڕین واژۆ کرد.
لە کۆبوونەوەیەکەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر؛ باسی لە گرنگی زانكۆی ڕاپەڕین کرد و وتی: " زانکۆی راپەڕین ناوەندێكی گرنگی رۆشنبیرییە و زانستییە لە سنوورەكەدا و ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ هاوكاریكردنی تەواوی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکە".
لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکەدا هاتووە: "کردنەوەی خولی بەهێزکردن و هەماهەنگی لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی راپەڕین لەبواری گەشەپێدانی مرۆیی، پێگەیاندنی کادر، ئاڵوگۆڕی زانیاری، ئەزموون و پڕکردنەوەی کەلێنەکان لەبوارە جیاوازەکاندا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران و پێگەیاندن".
باڵیۆز د. محەمەد سابیر لەبارەی ئامانجی لێکتێگەیشتنەکەوە وتی: "ئەم لێکتێگەیشتنە بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیجییە لەنێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی راپەڕین-دا، هەروەها پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی پرۆژە و چالاکییە هاوبەشەکان و کۆکردنەوەی سەرچاوەی پەیوەندیدار و دابینکردنی هێڵکارییەکی فراوانی بەرپرسیاریەتییەکان".
"لە ئاییندەدا بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی راپەڕین دەستدەکەین بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لێکتێگەیشتنە و دەیخەینە خزمەت خوێندکاران و دەبێتە هۆی سوودمەندبوونیان." باڵیۆز د. محەمەد سابیر لە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەنووسیدا وای وت.
زیاتر بخوێنەرەوە
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بنکەی ژین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی ئینکی (ENKI) یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
پرۆژە
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی وەزارەتی دادی عێراق دەکات
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەزارەتی ژینگەی عیراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی تیشک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
پرۆژە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی خولێک لەبارەی رێگەکانی نووسینی توێژینەوە و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەکاتەوە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved